ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی “حەمزە سەجادی” لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه دەستبەسەر کرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری سنه هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە لە گەڕەکی غەفوور و وێڕای پشكنینی ماڵه‌كه‌ی هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.