کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی محەممەد دەستوورە لەلایەن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌ریوان

دەستبەسەرکردنی محەممەد دەستوورە لەلایەن حكوومه‌ته‌وه‌ له‌ مه‌ریوان

ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ١٤٠٣، محەممەد دەستوورە، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “توتەندەر”ی سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم محه‌ممه‌د ده‌ستووره‌یان لە یەکێک لە شەقامەکانی مه‌ریوان به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی دەستبەسەر كردووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ڕفاندن و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه‌.