به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، لاوێكی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی شووتی سه‌ر به پارێزگای ورمێ به ناوی “ئیسلام سه‌بزی” كه پێنج ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران “ئیسلام سه‌بزی”یان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له شارۆچكه‌ی شووت ڕفاندووه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و لاوه له‌به‌رده‌ست دا نییه.