لە ٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی ههتاوی تاکوو ٢ی ڕەشەمەی ئهمساڵ، لانیکەم ١٢ مامۆستای زمانی کوردی کە بە شێوەی خۆبەخشانە زمانی کوردییان فێری منداڵان دەکرد، لەلایەن ناوەندە ئهمنیهتیهكانهوه دەستبەسەر کراون.
بەپێی ئاماری ناوهندهكانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا “خەدر محەممەدی” خەڵکی شاری پیرانشار، “موژگان کاڤووسی” خهڵكی کەلاردەشت، “ئومێد سولەیمانی” خەڵکی شاری دیواندەرە، “ئازاد عەباسی” و “سروە ڕەحمانپوور”، خەڵکی شاری دێولان و هەروەها ٧ مامۆستای دیکەی زمانی کوردی بە ناوەکانی “ئیدریس منبەری”، “کەیومەرس لەتیفی”، “عەلیڕەزا نوسرەتی”، “سروە پوورمحەممەدی”، “سۆما پوورمحەممەدی”، “واران محەممەدنژاد” و “سەیوان ئیبراهیمی” کە هەموویان خەڵکی شاری سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی نۆژین بوون، لەلایەن ناوەندە ئهمنیهتیهكانی کۆماری ئیسلامیهوه دەستبەسەر کراون.