کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی قاچاخچییەکی ماددەی هۆشبەری له‌ سووریه‌

دەستبەسەرکردنی قاچاخچییەکی ماددەی هۆشبەری له‌ سووریه‌ 1

ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، یەکێک لەگەورەترین تۆمەتبارە داواکراوەکانی “ئەوروپا” کە قاچاخچییەکی ماددەی هۆشبەری ئیتالییە لەسوریا دەستبەسەرکراوە.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی “ناپول” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: کە “برۆنۆ کاربۆن” بە هۆی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرە نێودەوڵەتییەکانەوە لە ڕێگەی ئیسپانیا_ناپوله‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا و ئه‌میش دواهەمین قاچاخچی گەورەی ماددەی هۆشبەرە لە هەرێمی ناپول و كاتێك له‌ حاڵی ‌بێهۆشیدا بووه‌ گیراوه‌ و سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.