ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له گوندی “سیسه‌ر” به ناوی “عادڵ حاجی خه‌لانی” و ناوبراویان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم درگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵی عادڵ حاجی خه‌لانی”یان شكاندووه و پاش پشكنینی ماڵه‌كه، ناوبراویان ڕفاندووه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و شارومه‌نده ڕوون نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.