کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی شارومەندێکی خەڵکی مەهاباد

دەستبەسەرکردنی شارومەندێکی خەڵکی مەهاباد 1

ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، “وەهاب خدیری پوور”، یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازه‌كانی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو برای “سوهراب خدیری پوور”، لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”یە. بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندان، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی وەهاب و لە دوای گەڕانی ماڵەکەی، ڕۆژی دووشەممە بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو شارە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ کردووە.