هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی “سوهەیب ئیقباڵی” چوار ڕۆژ لهوهبهر لەلایەن هێزە ئهمنیهكانهوه لە کرماشان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیاره.
بهپێی زانیارییهكان، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی گوڵان، “سوهەیب ئیقباڵی” تەمەن ٣٠ ساڵ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەر و بۆ گرتووخانهی ئەو ناوەندە ئەمنییهتیه ڕاگوێزرا. ناوبراو پیشهی شۆفێرییە و کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لە سێرێیانی قازانچی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتهوه بە توندوتیژی دەستبەسەر كراوە.