ڕۆژی چوارشەممە، ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “محەممەد بارخودا”، تەمەن ٣٤ ساڵ و “ئەشکان بارخودا”، تەمەن ٢٧ ساڵ، هەردوو خەڵکی گوندی “هەنجیران”ی سەر بە شارۆچکەی “خاومیراوا”ی مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی “محه‌ممه‌د و ئه‌شكان بارخودا”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و بەدواداچوونی بنەماڵەكانیان تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو گه‌نجه له‌به‌رده‌ستدا نییه.