له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو لاوی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه و قوروه به ناوه‌كانی “ئازاد زه‌كه‌ریایی” و “موجتەبا دێهقانی”، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان، لاوێکی خەڵکی گوندی “خەریلە”ی سەر به شاری قوروە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه دەستبەسەر کراوە و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. هەروەها حەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی “توداروته”ی سه‌ر به شاری سنه بە ناوی “ئازاد زەکەریایی”، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێنكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو لاوه تا به ئه‌مڕۆ بێ ئاكام بووه.