ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەر، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له شاره‌كانی تاران و سه‌قز، هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته سه‌ر ماڵی دوو به‌ندكراوی سیاسی پێشوو به ناوه‌كانی “عومەر شەریفی بۆکانی تەمەن ٧٠ ساڵ و دانیشتووی شاری تاران و “عه‌بدۆڵڵا مه‌هجوور”ی ٥٥ ساڵ ته‌مه‌نی دانیشتووی شاری سه‌قز و ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه تا کاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردنی “عومەر شەریفی” و “عه‌بدۆڵڵا مه‌هجوور” لەبەردەستدا نیە.