لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە ئەمنیەکانی تورکیە بە هێرش بردنە سەر ماڵی ئەندامانی “هەدەپە” لە شاری جەزیرەی سەر بە شێڕناخ، دوو بەڕێوبەری ئوستانی ئەو حیزبەیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێزەئەمنیەکانی تورکیە لە دوای پشکنینی و دەستبەسەردا گرتنی چەند کەرەستەیەکی ئەلکترۆنیکی و کتێب و بەڵگەنامەی ئەو حیزبە، هەر یەکە لە “سوونگوڵ کووچووک” و “نەعیم ئەینەدی” ئەو دوو ئەندامی بەڕێوبەری “هەدەپە” لە شاری جەزیرەی شێرناخیان دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو ئەندامەی “هەدەپە” هێشتا هۆکاری دەستبەسەرکردنیان ڕوون نەکراوەتەوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی پۆلیسی شاری جەزیرە کراون.