کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی حه‌سه‌ن ئه‌مینی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه‌

دەستبەسەرکردنی حه‌سه‌ن ئه‌مینی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی سنه‌

ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕ، “حەسەن ئەمینی”، لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکانی شاری سنه‌، دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره‌، دەستبەسەر و بۆ زیندان گوازرایەوە.

“حه‌سه‌ن ئه‌مینی”، مانگی جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” سزای شەش مانگ و نیو بەندکران و لێدانی ٤٠ زەربەی قامچیی بەسەردا سەپێندرابوو. ناوبراو ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لەگەڵ چەند ئەندامی دیكه‌ی بنەماڵەی گیانبەختکردوودانی شۆڕشی ژینای شاره‌كانی سنە، دیواندەرە و دێولان، لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی گیانبەختکردوودانی بزووتنه‌وه‌ی ژن،ژیان،ئازادی له‌ سەقز و بۆکان، لەلایەن هێزەكانی حکوومەته‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی بۆکان گوازرانەوە. شایانی باسه‌ كه‌ “محەممەد ئەمینی”، برای “حەسەن ئەمینی” و دانیشتووی گەڕەکی تەقتەقانی سنە، ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منیه‌كان گیانی لەدەستدا.