ڕۆژی یەکشەمه ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، هێزه ئەمنییەکان بە دەیان ئۆتۆمبیلی شەخسی و سەربازی هێرشیان کردە سەر ناوچەی “گەوهەرکووه” و لانیکەم دە هاووڵاتی خەڵکی ئەو ناوچەیان بە لێدان و توندوتیژی دەسبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە پێی ڕاپۆرتی حال وەش، لە ئێوارەی یەکشەمە دەیان ئۆتۆمبێلی شەخسی و سەربازی هێزە ئەمنیەکان هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی “گەوهەرکووه” سەر بە شاری تەفتان و دەستیان کرد بە پشکنین و گەڕانی خانووی خەڵکی ئەم شارە كه له ئه‌نجامیدا لانیكه‌م ده شارومه‌ندی به‌لووچ ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانه‌وه. ناسناوی چه‌ند كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان به‌م شێوه‌یه: “عه‌لی میربه‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ، “ئه‌حمه‌د به‌راهوویی” و شیر محه‌ممه‌د سالازهی”. هێشتا زانیاریێك له ناسناوی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی دیكه له‌و هێرشه له به‌رده‌ستدا نییه. هه‌روه‌ها له به‌رده‌وامی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاووڵاتیانی به‌لووچ، له گوندی “شاه ئه‌حمه‌د” سه‌ر به زاهدان، دوو شارومه‌ندی دیكه‌ی به‌لووچ به ناسناوی “عه‌بدولڕه‌حمان شیروزهی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ و “عارف شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.