“ئیدریس مورادی” چالاک و به‌ندكراوی سیاسی پێشووی خەڵکی ڕوانسەر، پاش بانگهێشت بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
بەپێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی یەکشەمە ١٤ی گەلاوێژ، “ئیدریس مورادی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، پاش بانگكرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوه، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتهوە. ناوبراو پێشتر لە ساڵی١٣٩٣ی هه‌تاوی، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و پاش ١٨ مانگ به‌ندكران لە زیندانی ناوەندی پاوە، ئازاد کرابوو.