کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکردنی ئاریا یووسفی کوڕی فاتمە داوەند دوای دیپۆرتکردنی لە وڵاتی تورکیا

دەستبەسەرکردنی ئاریا یووسفی کوڕی فاتمە داوەند دوای دیپۆرتکردنی لە

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، ئاریا یووسفی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان لەلایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی كۆماری ئیسلامی کرا و لە سنووری ماکۆ لەلایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گواسترایەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئاریا به‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا هیچ پەیوەندییەکی ته‌له‌فوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا نەبووە و تەنیا لە ئیتلاعی ماکۆ پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکەی گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە لە گرتووخانه‌ی ئه‌و شاره‌ ڕاگیراوە. ئاریا یووسفی ئێوارەی سێشەممە لەگەڵ دایکی فاتمە داوەند و چەند کەسی دیکە لە چالاکانی سیاسی لە ڕێگای سنووری بازەرگانه‌وه‌ بۆ ئێران دیپۆرت کراونەتەوە و دایکی توانیویەتی هەڵبێت. ئاریا یووسفی پێشتریش بە تۆمەتی “چالاکیی تەبلیغی دژ بە حکومەت” سزای ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.