کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

دەستبەسەرکردنى بە کۆمەڵى چالاکانى مەدەنى و کرێکارى شارى بانە

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی گوڵان، حەوت چالاکى مەدەنى و کرێکارى شار بانه به‌ ناوه‌كانی: “حه‌سه‌ن عێزه‌تی”، “نیشتمان ڕه‌حمه‌تی”، “‌سه‌عید محه‌ممه‌دی”، “ڕه‌حمان سلێمانی”، “فاتێح مه‌جیدی”، “په‌روین فه‌للاحی” و “ئه‌فشین ڕه‌حیمی” لە لایەن دەزگا ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانى ڕژیمه‌ دەستبەسەر کراون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای ئه‌منی ڕژیم له‌گه‌ڵ هاتنی ١ی مه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ده‌ستی داوه‌ته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی به‌ كۆمه‌ڵی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری و له‌ نێو ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ ته‌نیا دوو كه‌سیان به‌  ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن عێزه‌تی” و “نیشتمان ڕه‌حمه‌تی” به‌ شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون به‌ڵام له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و پێنج هاووڵاتییه‌ی دیكه‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستا نییه‌. زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هێزه‌كانی ئیتلاعاتی بانه‌ هه‌ڵیانكۆتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و حه‌وت چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌ر له‌ب تاپ و مۆبایل و به‌شێك له‌ كه‌لووپه‌له‌ شه‌خسیه‌كانیاندا گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah