رۆژی پێنج شەممە ١٧ی مانگی پووشپەڕ، ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود، هێرشیان کردە سەر كۆمه‌ڵێك لە کۆڵبەران و بە دەیان کەسیان به ئه‌شكه‌نجه و لێدان، ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری نەوسوود هێرش دەکەنە سەر گروپێک لە کۆڵبەران و له‌گه‌ڵ ئه‌شكه‌نجه و لێدان، بە دەیان کەسیان لێ دەستبەسەر و کەلووپەلەکانیان زه‌وت ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌و هه‌واڵه، كۆمه‌ڵێك له کۆڵبەران توانیویانە ھەڵبێن و ئێستا لە هەرێمی کوردستان نیشته‌جێ بوون و ناتوانن بگەڕێنەوە و ئەگەری دەستبەسەر کردن، کوشتن و بریندار کردنیان له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه هه‌یه.