هاووڵاتییەکی خەڵکی مهاباد بەناوی “یوونس تەنهایی” تەمەن ٢٩ ساڵ کە لەماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر و بە سەختی ئەشکەنجە کرابوو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی مانگی خەرمانان، بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی ئهو شاره ڕاگوێزرا.
بهپێی ڕاپۆتهكان، “یوونس تەنهایی” ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی گەلاوێژ ئهمساڵ بەبێ نواندنی حوكمی قهزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتهوه دەستبەسەر و دوای ١٨ ڕۆژ بۆ بەندی قەرەنتینەی زیندانی مهاباد ڕاگوێزرا. بە وتەی بنهماڵهكهی، ناوبراو لە ماوەی ١٨ ڕۆژەی بهندكرانی له گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعات، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانهوه بە سەختی ئەشکەنجە کراوە.