کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی کەسێکی بەساڵاچوو لە شاری بۆکان

دەستبەسەرکرانی کەسێکی بەساڵاچوو لە شاری بۆکان 3

“سولەیمان سالک” تەمەن ٦٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “قەرەگۆل”ی سەر بە شاری بۆکان ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوه‌ لە شاری مهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لە خاڵێکی پشکنینی جادەی نێوان مهاباد و پیرانشار و بە بێ بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوه‌ دەستبەسەر کراوە. جێگای ئاماژەیە سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەر کردنی “سولەیمان سالک”، بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە.