کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی ڕەزا عەلایی له‌ شاری بانە

دەستبەسەرکرانی ڕەزا عەلایی له‌ شاری بانە 4

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایه‌ سەر بنەماڵەی ڕەزا عەلایی، فیلمساز و دەرهێنەری تەمەن ٤٣ ساڵی خەڵکی بانە، و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.

بەپێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ڕەزا عەلاییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ به‌سه‌ر کاتی دەستبەسەرکرانی ڕەزا عەلایی و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.