ڕۆژی دووشەممە ١٤ی مانگی خەرمانان، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی “ژیانەوەی کوردستان” بە ناوی “مێهدی سەیفی” خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانهكانی ئیدارهی ئیتلاعات کرا.
جێگای ئاماژهیه كه پێشتر حەوت ئەندامانی دیكهی ڕێکخراوی “ژیانەوەی کوردستان” بە ناوەکانی “فەردین ڕەحیمی”، “عەبدوڵڵا وەیسی”، “سیروان عەبدۆڵڵاهی”، “مەرزیە موراد وەیسی”، “قانع خاتری”، “عەتا ڕەزا ڕەبابی” و “موحسێن حوسێن پەناهی” لەلایەن ناوەندە ئهمنییهكانی سنەوه دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.