ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١ی مانگی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی لە شاری سنە لانی کەم پێنج کەس لە بەشداربووانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەو شارەیان بە ناوەکانی “سوهراب جەلالی” ٦٠ ساڵە، “خاڵۆ جەماڵ” ٦٥ ساڵە، “دایە بەتوول” ٧٥ ساڵە، “فواد عەنایەتی” ٣٥ ساڵە و “ئاریانا سەلیمی” ١٤ ساڵەیان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم پێنج هاووڵاتییە دوای بە شداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز کە لە پارکی منداڵان بەڕێوە چووبوو دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە. جێگای ئاماژەیە کە “خاڵۆ سوهراب”، “خاڵۆ جەماڵ” و “فواد عەنایەتی” لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.