لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٨ چالاکی سیاسی خەڵکی باکووری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیە بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە پارتی کرێکارانی کوردستان و پڕوپاگەندە لە دژی دەوڵەتی تورکیە” دەستبەسەر و بە بڕیاری دادگای تاوانە قورسەکانی شاری ئانکارا ڕەوانەی زیندان کراون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوویەمین کۆبوونەوەی دادگای ئەو بەندکراوانە ڕۆژی دووشەممە لە دادگای تاوانەکانی ژمارە ٢٢ی ئانکارا بەڕێوە چووە و لەو کۆبوونەوەدا هیچ شایەتێک لە دادگا ئامادە نەبووە کە لە دژی ئەو بەندکراوانە وتهی لێ وەربگیرێت. جێگای ئاماژەیە لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگای ئەو گیراوانەدا ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسی، بە ئامادەبوونیان لە بەردەم ئەو دادگایە ناڕەزایەتیی خۆیان لەبەرانبەر دەستبەسەرکرانی ئەو کەسانە دەربڕیوه.