بەرێوبەری پاراستنی ژینگەی ئۆستانی ئازەربایەجانی غەربی ڕایگەیاند، تیمەکانی پاراستنی ژینگەی ئەو ئۆستانە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو ٧١١ پێشەلکاری ژینگەییان تۆمار کردوو و توانیویانە دەست بەسەر ٣٣٨ چەکی مۆڵەتدار و ٢٦ چەکی بێ مۆڵەتدا بگرن.
لە درێژەی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ٢٩٥ ڕاوچیش پێش لە ڕاوکردنی هەر جۆرە ئاژەڵێکی کێوی دەستبەسەر کراون و بەگشتی توانراوە ٥٠٦ ڕاوچی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو لەو ئوستانەدا دەستبەسەر بکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.