ڕۆژی شەممە ١٤ی مانگی ڕەشەممە، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهاب عەلیزادە” خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه دەسبەسەر و بۆ یه‌كێك له ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ئیداره‌یه گوازرایه‌وه.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی “شه‌هاب عه‌لیزاده‌یان” دەستبەسەر كردووه و ناوبراویان بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد کردووە. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و هاوڵاتیه دووكانی كه‌ره‌سته‌ی ده‌ستی دووی هه‌بووه و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیاریه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئه‌و هاوڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.