کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم

هاووڵاتییەک بە ناویکەیوان ڕۆستەمیکە لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە بەشێوەیەکی گوماناوی دیار نەمابوو و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی بێ ئاکام مابوویەوە، ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفوونی بە بنەماڵەکەی ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کراوە.

جێگای ئاماژەیە بنەماڵەی ڕۆستەمی لە ماوەی ٢٥ ڕۆژی ڕابردوودا بەو مەبەستە چەندین جار سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەیان کردبوو، بەڵام هەر جار پێیان ڕاگەیێندراوە کە کوڕەکەتان لێرە نییە و هەر بەم هۆیەشەوە گوشارێکی دەروونی زۆریان لە سەر ئەو بنەماڵەیە درووست کردبوو. جێگای ئاماژەیە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵکەیوان ڕۆستەمیبڵاو نەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌ئاست گرانی ده‌رمان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چوار هاووڵاتی له‌ شاره‌كانی میاندووئاو و مهاباد

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌شاری ورمێ

komalah

ڕووخانی ماڵی هاووڵاتیانی بۆکانی لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

komalah

ئه‌شكنجه و ئازاری “خه‌یجه میهدی پوور” له‌ زیندانی ئیلام

komalah

باروودۆخی خراپی په‌نابه‌رانی كورد له‌ وڵاتی له‌هستان

komalah