ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، “شەهێن ئەحمەدی” دایکی “ئارمیتا گەڕاوەند” لە نەخۆشخانەی فەجری تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان وێڕای جێگیربوون له نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جر، ڕێگه ناده‌ن هیچ كه‌س ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌ی ئارمیتاش سه‌ردانی بكه‌ن. ڕۆژی پێنجشه‌ممه كاتێك “شه‌هین ئه‌حمه‌دی” له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌س له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه وتوووێژی ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به توندووتیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئاته‌ش به ئیخیتاره‌كانی ڕژیم له میترۆی شۆهه‌دای تاران هێرشیان كرده سه‌ر “ئارمیتا”ی ته‌من ١٦ ساڵ و به‌سه‌ختی برینداریان كرد. ئارمیتا پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه چووه كۆما و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. پاش ئه‌و ڕووداوه هێزه ئه‌منیه‌كان وتوووێژێكیان له‌گه‌ڵ دایك و باوكی ئارمیتا ساز كرد و ناچاریان كردن كه هۆكاری چوونه كۆمای ڕۆڵه‌كه‌یان دابه‌زینی زه‌ختی خوێن و كه‌وتنی به‌سه‌ر عه‌رز ڕابگه‌ینن