کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان

دەستبەسەرکرانی سێ هاوڵاتی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان 1

ڕۆژی یەکشەممە ٨ی مانگی ڕەشەممە، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “شەفیع محەممەدنژاد” تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی محەممەد، “خزر قادری ئازەر” تەمەن ٥١ ساڵ و کوڕی عەبدوڵڵا و “ئیسماعیل محەممەدپوور” تەمەن ٤٨ ساڵ و کوڕی محەممەد و خەڵکی شاری پیرانشار، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ماوەی بەندکرانیان ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٣٠ی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری پیرانشار، بە سەرۆکایەتی دادوەر “عەبدوڵڵا ئاقایی” بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران” بە ٥ ساڵ بەندکرانی تەعزیری مەحکووم کرابوون. جێگای ئاماژەیە “شەفیع محەممەدنژاد” و “خزر قادری ئازەر”، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٩ و “ئیسماعیل محەممەدپوور” ئێوارەی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری هەمان ساڵ، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانە ئەمنیەکانی ئیدارە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ کرابوون.