لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی ژن به ناوه‌كانی “نه‌رگس سولەیمانی” و “فریشتە فەدایی فەر”، خەڵکی شاری قوروە و مێرمنداڵێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بڵواناوای سه‌ر به شارستانی دێولان لەلایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه دەستەبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییه‌كان، “فریشتە فەدایی فەر” لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری قوروە لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی حکوومەت بە توندوتیژیەوە دەستبەسەر کراوە. بەدواداچوون بۆ باروودۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبووە و بنه‌ماڵه‌كانیان هیچ وڵامێكیان له ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان وه‌ر نه‌گرتووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دێولان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی “محەممەد زەندکەریمی”، تەمەن ١٨ ساڵ و ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە. هاوکات ڕاگەیاندنەکانی سەر بە سپای پاسداران بە شێوەیەکی چەواشەکارانە بانگەشەی ئەوەیان بڵاو کردوەتەوە کە لە “ئۆپراسیۆنێکی ئیتلاعاتی”دا “دژبەر”ێکی خۆیان لەو شارە دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه.