کاتژمێر ٤:٠٠ی بەرلهبهیانی دوێنێ یەکشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هێزە ئەمنییەکانی كۆماری ئیسلامی، هێرشیان کردە سەر کرێکارانی ناڕازی و دەیان کرێکاریان دەستبەسەركرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیکەی ٩٠٠ کرێکاری زه‌وب ئاهه‌نی ئیسفەهان”، لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی به‌رپرسانی ئه‌و شێركه‌ته له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و لە حه‌وشه‌ی کۆمپانیاکە كۆبوونه‌وەی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. بەوتەی ئەو کرێکاران، هێشتا تەلەفۆنی دەستبەسەرکراوان کوژاوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخیان نییە. ئەم کۆبوونەوەیە کە بە درێژایی شەو بەردەوام بوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەرکوت کرا و دەیان کرێکاریان دەستبەسەركرد.