ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێکی خەڵکی شاری دەڕەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی “ئەدیب هیممەتی” و چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوی “موختار زارعی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٢، “ئەدیب هیممەتی” تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی “وەزیرئاوا”ی سه‌ر به دەڕەشار، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا. ئیدارەی ئیتلاعات لە وڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو لاوە ڕایانگەیاندووە کە کوڕەکەیان دەبێت لانیکەم بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ بە شێوەی کاتی دەستبەسەر بێت. جێگای ئاماژەیە کە “ئەدیب هیممەتی” دوای دەستبەسەربوون لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و پاش لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام گواستراوەتەوە. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی چالاكوانێك به ناوی “موختار زارعی” ناسراو به “كه‌یوان كه‌مانگه‌ر نه‌سه‌ب” و ناوبراویان به لێدان و ئازار ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.