کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی نییەر لە شاری سنە 

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی نییەر لە شاری سنە 5 1

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مانگی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی “پەیام مینبەری” و “شێرکۆ مینبەری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “شێرکۆ” دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و “پەیام” لە كاتی كاركردن له‌ ناو دوکانەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە نادیارە. شایانی باسه‌ ئه‌و دوو هاووڵاتییه‌ پێشتر له‌ دوو ڕێكه‌وتی جیا له‌یه‌كدا دەستبەسەرکرابوون و پاش چوار مانگ ڕاگیران، ڕۆژی شەممە ٦ی مانگی جۆزەردان هەر کامه‌یان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.