ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٨ی مانگی ڕەشەممە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار هاوڵاتیەکیان بە ناوی “بەهمەن چێشتە” تەمەن ٤٨ ساڵ دەستبەسەر كرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە و لە لایەکی دیکەوە لە هەمان ڕۆژ هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری مەریوان بە ناوی “بۆرهان درەخشانی” کوڕی عەبدۆڵڵا و خەڵکی گوندی “نێ” لە دوای بانگهشت کردنی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری پیرانشار و لە پێش بینای ئیدارەی بەرگری شارستانی، بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەی دادوەری و یاسایی “بەهمەن چێشتەیان” دەستبەسەر کردووە. تا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەو دوو هاووڵاتییە کراوە لەبەردەستدا نییە.