کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵ له‌ شاری دیوانده‌ره‌

دەستبەسەرکرانی دوو مێرمنداڵ له‌ شاری دیوانده‌ره‌ 1

ئێوارەی سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمە، “میدیا شێخی” و “کارۆ حەمیدی”، دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی دیواندەرە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان ئەو دوو منداڵەیان لە نزیکی پارکی گوڵانی ئەو شارە، بە به‌ توندوتیژییه‌وه‌ دەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، له‌ هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.