ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دوو برا بە ناوەکانی “ڕامین ڕیشی” تەمەن ٢٥ ساڵ و “ڕێبین ڕیشی” تەمەن ٢٨ ساڵیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، “ڕامین ڕیشی” پیشەی ئارایشگەر و “ڕێبین ڕیشی” پیشەی بەرگدور بووە و هەر دووکیان لە شوێنی کارەکەی خۆیان لە سێڕێیانی “حەمزە ئاوا” بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو برایە لە بەر دەستدا نییە.