کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی دووبارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز

دەستبەسەرکرانی دووبارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز 4

ڕۆژی چوارشەممە ١٧ خاکەلێوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندیمەلقەڕنیسەر بە شاری سەقز بە ناویزانکۆ مەسعوودیتەمەن ٢٢ ساڵ بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مەسعوودی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بەبێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەو هاووڵاتییە و وێڕای بێ ڕێزی کردن بە بنەماڵەکەیزانکۆیاندەستبەسەر کردووە. هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.