کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرکرانی٣٧هاووڵاتییلەمانگیمارسی٢٠٢٢

دەستبەسەر کرانی ٣٧ هاووڵاتیی لە مانگی مارسی ٢٠٢٢ 1

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان، لە ماوەی مانگی مارسی ٢٠٢٢ی زایینی، لانی کەم ٣٧ هاووڵاتیی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی دەستبەسەر کراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ٤ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، ٣١ هاووڵاتی بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز، ١ هاووڵاتی بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و کاسبکارێکیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە لە مانگی ڕابردوو لانی کەم ٦ چالاکی ژن و ٤ مێرمنداڵی ژێر ١٨ ساڵ لە کوردستان دەستبەسەر کراون و یەک کەس لەوانەش کە دەستبەسەر کراون بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی زیندان کراوە