ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی مانگی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناونیشانی “حسێن قوڕەیشی” ٥١ ساڵ تەمەن و خەڵکی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمهوه لهو شاره دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواێزرا.
بە پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ نیشاندانی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەستبەسەریان کردووە. جێی ئاماژهیه كه تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریهك لهسهر هۆکاری دەستبەسەر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لهبهردهستا نییه.