کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەركردنی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی كامیاران لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

دەستبەسەركردنی هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی كامیاران لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی مانگی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری كامیاران بە ناوی “خالید قوربانی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرا.

بە پێی زانیارییه‌كان، “خالید قۆربانی” بە بێ حوکمی قەزایی له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری كامیاران دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕاگوێزی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات له‌ شاری سنه كراوه‌‌. شایانی باسه‌ كه‌ تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەركرانی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه‌.