کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەركردنی دایه‌ مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی له‌ بۆكان

دەستبەسەركردنی دایه‌ مینا سوڵتانی دایکی شەهریار محەممەدی له‌ بۆكان

میلاد محه‌ممه‌دی برای هه‌میشه زیندوو “شه‌هریار محه‌ممه‌دی”، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند كه‌ دایه‌ مینا سوڵتانی، دایکیان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی بۆکانه‌وه‌ دەستبەسەر کراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان به‌ شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ماڵی گیانبه‌ختكردوو، شه‌هریار محه‌ممه‌دی و به‌ بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی، دایه‌ مینا دایكی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه‌.