کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

دەستبەسەرداگرتنی ٣٠ ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی

دەستبەسەرداگرتنی ٣٠ ئەسپی کاسبکاران لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز، هێزە ئینتزامیەکانی کۆماری ئیسلامی بە هاوکاری هێزەکانی سوپای پاسدران لە شاری پیرانشار دەستیان بە سەر ٣٠ ئەسبی کاسبکاران گرت.

بەپێ ئەو هەواڵە، رۆژی یەکشەممە ١٢ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامیەکانی ڕژیم بە هاوکاری هێزەکانی سوپای پاسدران و بە بڕیاری جێگیری دادستانی شاری پیرانشار دەستیان بە سەر ٣٠ ئەسپی کاسبکاران گرتووە و هەروەها ٧ تەویلەش پلۆمپ کراوە. جێگای ئاماژەیە ئەو هێزانە هەڕەشەیان لە خاوەن ئەسپەکان کردووە کە لە ئەگەری بەدواداچوون بۆ ئەسپەکانیان، لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێن.