له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، پاسگای هەنگی سەرسنووری “ملە خورد” لە ناوچەی “وەهار هانە”ی سەر بە گوندی “دزڵی” مەریوان دەستیان بەسەر ١٠٠سەر مەڕوماڵات گرت و خاوەن مەڕوماڵاتەکه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران خاوه‌نی مه‌ڕ و ماڵاته‌كانیان كه ناوی “لوقمان شەفیعی”یه و ویستوویەتی پێش لە تاڵانکردنیان بگرێت دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووه و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو و مەڕوماڵاتەکەی زانیارییەک لەبه‌ر دەستدا نییە.