کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسرکردنی دوو شارومەندی بەلووچ لە میرجاوە

دەستبەسرکردنی دوو شارومەندی بەلووچ لە میرجاوە 1

ڕۆژی ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٣، باوک و کوڕێکی بەلووچ لە شاری میرجاوە، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەیان، بە توندووتیژییەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ئەم دوو چالاکە بە ناوەکانی “خودانەزەر ڕیگی” تەمەن ٥٥ ساڵ و “عەبدولباست ڕیگی” تەمەن ٢٧ ساڵ، بە بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراون. لە دوای ناڕەزایەتی عەبدولباست لە بەرامبەر ئیمام جومعەی میرجاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئەم چالاکە دەرکراوە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا، کاتێک باوکی ویستوویە ڕێگری لە ڕفاندنی کوڕەکەی بگرێت، دەستبەسەر کراوه‌.