کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبه‌سه‌رکردنی ١٠ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ئابدانان

دەستبه‌سه‌رکردنی ١٠ خۆپیشانده‌ر له‌ شاری ئابدانان 3

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، لە ڕەوتی هێرشی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی هاووڵاتییان لە شاری “ئابدانان”ی سەر بە پارێزگای ئیلام، لانیكه‌م ١٠ خۆپیشانده‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركران.

شەوی چوارشەممە ١٢ی مانگی ڕێبه‌ندان، کە یەکەم ڕۆژی دەیەی ناسراو بە “فەجر”، جارێکی دیکە چەندین شاری ئێران و بەتایبەت شاری ئابدانان بوونە گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەکان و به‌و هۆیه‌وه‌ لانی کەم ١٠ هاوڵاتی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ تا ئێستا ناسنامه‌ی ٦ كه‌سیان بە ناوەکانی “مەجید میرزایی”، “موجتەبا سەعیدی”، “محەممەد چراغی”، ئەمیر حوسێن نامدارپوور”، “زەبیحوڵڵا جەمادی” و “سامان مورادی” بۆ تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه‌ ئاشكار بووه‌. هه‌روه‌ها، دادستانی پارێزگای ئیلام برینداربوونی پێنج خۆپیشاندەری پشتڕاست کردەوە.