پۆلیسی پارێزگای “دیالە”، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه،ڕایگه‌یاند: لەسەر هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ناوچەی ئەلبوبالی، فەرمانی دەستبه‌سه‌رکردن بۆ 14 تۆمەتبار دەرکراوە و پێنج کەسیان دەستبه‌سه‌رکراون.
“عەمید نیهاد مەهداوی”، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دیالە رۆژی یه‌كشه‌ممه، رایگەیاند: “لەسەر هێرشەکەی هەفتەی ڕابردووی ناوچەی ئەلبوبالی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 14 کەس دەرکراوە و 5یان دەستگیرکراون. گەڕان بەدوای 9 داواکراوەکەی دیکە بەردەوامە” دوای نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممەی هه‌وته‌ی ڕابردوو، لە ناوچەی “ئەلبوبالیی” سەر بە ناحیەی “سەلام” لە پارێزگای دیالە “لە هێرشێکدا حەوت کەس کوژران کە دوو ژن و پێنج پیاو بوون و سێ كه‌سی دیکەش برینداربوون. هه‌روه‌ها، هۆکاری ئەو هێرشە، ناکۆکیی هۆزایەتی بووە لەنێوان هۆزەکانی “دلێم” و “عەززە” و پێکدادانی چەکداری لێکەوتووەتەوە.