له‌ماوه‌ی ڕووژانی ڕابردوودا، پێنج هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران. له لایه‌كی دیكه‌وه چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام به ناوی “خه‌دیجه مێهدی پوور” و هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری كامیاران به ناوی “سامان محه‌ممه‌دی” له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕۆژی شەممە ۱۷‌ی مانگی ڕەزبەر، چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی “خورخوره”ی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی “فاروق سولەیمانی”، “مەسعود سولەیمانی”، “موحسێن سولەیمانی”، “دیار سولەیمانی” و “ئارەش فەرشادفر” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئه‌و شاره دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. هه‌روه‌ها “خه‌دیجه مێهدی پوور” چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام پێشتریش چه‌ندین جار له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سر كراوه. هه‌روه‌ها “سامان محه‌ممه‌دی” هاووڵاتی خه‌ڵكی كامیاران له شاری بانه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌سته‌به‌سه‌ر كرا.