کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

دەرکردنی پەنابەرانی ئەفغانستانی، ڕابگرن

کوموسیۆنی سەربەخۆی مافی مرۆڤی ئەفغانستان لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە بارودۆخی کۆچبەرانی ئەفغانستانی گەڕاوە لە ئێران، رایگەیاند کە ڕژیمی ئیسلامی داستی داوەتە درکردنی بە زۆرەملی ئەم کۆچبەرانە. ئەم ڕاپۆرتە نیشانی ئەدات کە لە ساڵی ١٣٩٣ دا زیاتر لە ٢١٦ هەزار کۆچبەری ئەفغانستانی بەبێ وەرگرتنی ئاگاداری پێشتر و بە شێوەی ئیجباری و بەزۆر و سەرکوتی هێزی ئینتیزامی ڕژیم لە ئێران درکراون. لە لایەکی دیکەوە لە چوار مانگی ئەوەڵی ساڵی ١٣٩٤ دا نزیکەی ٦٨ هەزار کەسی تر لە کۆچبەرانی ئەفغانستانی بە زۆرەملی و ئیجبار دەرکراون. کۆچبەرانی گەڕاوە لە ئێڕان لە وتووێژ لەگەڵ ئەم کوموسیۆنەدا، باسیان لە بەرخوردی دژی ئینسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی زیندان، ئەشکەنجە، ئازار و لێدان، کاری ئیجباری، سوکایەتی و بێ ڕێزی لەگەڵ کۆچبەراندا کردوە. کۆچبەرانی ئەفغانستانی دەرکراو لە ئێران وتویانە کە بەر لە دەرکردنیان بە هیچ شێوەیەک ئاگادار نەکراونەتەوە. ٩٩ لەسەدی ئەو کەسانەی قسەیان لەگەڵ کراوە هەروەها وتویانە کە مەئمورە نیزامیەکان بۆ دەرکرنیان توندوتیژییان بەرانبەر ئەنجامداون. زیاتر لە ٩٠ لەسەدی دەرکراوەکان براونەتە گرتوخانەیەک کە باردۆخێکی خراپی تێدا حاکم بووە. بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە حاڵێکدایە کە ڕەوتی دەرکرانی پەنابەرانی ئەفغانستانی هەروا درێژەی هەیە. سنوروانانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێ بچنە تورکیە دەگرن و دەیانێرنەوە بۆ ئەفغانستان. لەم دواییانەدا حەمید ڕەزا پور ئیبراهیمی، نوێنەری کرمان لە مەجلیسی شوڕای ئیسلامی، دەڵێ دەبێ هەزینەی مانەوەی کۆچبەرانی ئەفغان لە ئێران زیاد بکرێت تا ئەوان ئەم وڵاتە بەجێبێڵن. ئەو هەروەها بە ئیسنای وتوە شارۆمەندانی ئەفغانستانی ” لەباری مەسایلی ئەمنیەتیشەوە بوونەتە گرفتێکی گەورە”.111111

بەردەوامبوونی دەرکردنی کۆچبەرانی ئەفغانستانی و توندبونەوەی ئەم گوشارانە و بەرخوردی ڕەگەزپەرستانە لەگەڵیان لە حاڵێکدا پەیڕەودەکرێت کە زۆربەیان ئەو کرێکارانەن کە لە هەموو تەمەنی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا لەم وڵاتە کاریان کردوە و زەحمەتیان کێشاوە و شان بە شانی باقی هاوچینەکانیان لە ئێڕاندا چەوساونەتەوە و سەروەتیان بۆ سەرمایەداران بەرهەم هێناوە. پاساو و بیانوی ڕژیم بۆ دەرکردنیان و گرتنەبەری ئەم سیاسەتانە، زیانبار بوونی حوزوری ئەفغانستانیەکانە لەباری ئەمنیەتی، کۆمەڵایەتی و تەنانەت بێهداشتیەوەیە و گرتنی کاری بێکاران. ئەم سیاسەتە دژی ئینسانی و ڕەگەز پەرستانەیەی کۆماری ئیسلامی لەدژی کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی لە ڕاستیدا هەمان سیاسەتە کە لە سەرتاسەری دنیادا لە لایەن ئەحزابی نیژاد پەرستەوە، پەیڕەو دەکرێت. ئەم ڕەوتانە بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕایگشتی لە ناسینی بنجوبناوانی قەیرانی کۆمەڵگای سەرمایەداری، حوزوری خاریجیەکان وەک هۆکاری بێکاری بە خەڵک دەناسێنن. ئامانجی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیش لە گوشار خستنەسەر کرێکاران و کۆچبەرانی ئەفغانستانی دەقیقەن لە خزمەت ئەم مەسەلەدایە کە بە قوربانی کردنی ئەم خەڵکە بێبەش و پەنابەرە، قین و توڕەیی جەماوەری خەڵکی بێکار و هەژاری کۆمەڵگا لە ناسینی سەبەبکارانی سەرەکی قەیران و بێکاری بەلاڕێدا بەرێت و خەڵکی بێبەشی کۆچبەری ئەفغانستانی وەک هۆکاری بێکاری و دەردە کۆمەڵایەتیەکان بناسێنێ. ئەم گوشارەی ئێستا خراوەتە سەر کۆچبەرانی ئەفغانستانی بەشێکە لە سیاسەتی توند کردنەوەی گوشار بۆسەر خەڵک و دروست کردنی ترس و وەحشەت لە کۆمەڵگای دوای تەوافوقاتی هەستەییدا.

هەڵسوکەوتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، و ئەو خەڵکە نا وشیارەی کە لەژێر کاریگەری تەبلیغانی شوینیستی ئەودان لەگەڵ ئەفغانستانیەکانی دانیشتوی ئێڕان بەگشتی نا مرۆڤانەیە. بە واتایەکی باشتر بارودۆخێک کە شارۆمەندانی ئەفغانستانی لە ئێرانی ژێر حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی لەگەڵی بەرەو روون، بێگومان لە ڕیزی کرداری جەریانە فاشیستە دژی خاریجیەکاندایە لە دنیادا. بەدوادا چوون و گرتن و زیندانی کردن، نەدانی حەقدەست بە کرێکاران، بەکارهێنانی بێ ڕەحمانەی منداڵانی ئەفغانستانی لە کارە دژوار و مەترسیدارەکاندا، بێبەش بوونیان لە خوێندن و بێبەش کردنی ئەوان و ژنانی دوگیان لە خزمەتگوزاری بێهداشتی و جەزرەبەدان و سوکایەتی پێکردنی رۆژانە تەنیا بەشێکە لەو موسیبەتانەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلام و ئەفکاری پڕتوکاوی شوینیستی، لەدژی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی ئەفغانستان پەیڕەوی دەکات و کردویەتی.سیاسەتی دژی پەنابەریی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کاری گەیاندۆتە جێگایەک کە لە هێندێک لە ئوستانەکانی وڵاتدا کڕینی نان لە نانەواخانەکان، شتومەک لە سوپێرماڕکێتەکان و ناوەندەکانی فرۆشتنی مادەی خۆراکیان لە شارۆمەندانی بەناو نایاسایی ئەفغانستانی قەدەغە کردوە. ئەوان تەنانەت داوایان لە دوکانداران و خەڵکی ئاسایی کردوە داوای کارتی مانەوەیان لێبکەن، لەدژیان جاسوسی بکەن و ئەوان بە پۆلیس بناسێنن.ڕاستیەکەی ئەوەیە کە بەهەر مێعیار و پێوانەیەک، کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی بەشێکن لە جەمعیەتی کرێکاریی ئێڕان و دەبێ وەک شارۆمەندێکی ئەم وڵاتە چاویان لێبکرێت و نەک هەر نابێت بەهیچ پاساوێک مافەکانیان پێشێل بکرێت، بەڵکو دەبێ لە هەموو مافێکی شارۆمەندیش بەهرەمەند بن. کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی بەشێکی تر لە هێزی کاری هەرزانن کە خاوەنکاران و سەرمایەدارن لە ئێران بۆ دەستەبەر کردنی قازانجی زیاتر بەتوندی دەیانچەوسێننەوە. سەرمایەداران و خاوەنانی کار بە کەڵک وەرگرتن لە ئەفکاری پڕتوکاوی شوینیستی و بە پشت بەستن بە فەزای ترس و وەحشەتێک کە دەزگا سەرکوتگەرە دەوڵەتیەکان بە تایبەت لەنێو ئەم بەشە لە کرێکاراندا دروستیان کردوە، ئەوان بەبێ لەبەرچاو گرتنی مافە سەرەتاییەکانیان و کەرامەتی ئینسانیان بە وەحشیانە ترین شێوە دەچەوسێننەوە. کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی وەک بەشیک لە چینی کرێکارای ئێران بەحێساب دێن و دەبێ لەهەموو مافێکی ئینسانی و شارۆمەندی بەهرەمەند بن. هاندان و ڕاکێشانی ئەم بەشە لە ژنان و پیاوانی کرێکار بەرەو بۆ پێشەوە بردنی خەباتی یەکگرتوانە لە هاوپشتی لەگەڵ باقی هاوچینەکانیان لە ڕاستای دابین بوونی بەتەواوەتی ماف و داواکاریەکانیان بەشێکی جیایی هەڵنەگرە لە ئەرک و چالاکی سوسیالیستی بزوتنەوەی کرێکاران.