ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٣، دادگای ئینقلابی تاران سزای ئێعدامی به سه‌ر دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوه‌كانی “بێهروز ئێحسانی” و “مێهدی حەسەنی” دا سه‌پاند.
ئەم دوو بەندکراوە سیاسیە بە تۆمەتەکانی “بەغی، موحارێبە، ئەفساد فی الارض”، “ئەندامبوون لە موجاهێدینی خه‌لق”، “کۆکردنەوەی زانیاریی نهێنی و تێكدانی ئاسایشی نەتەوەیی” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون. مێهدی حەسنی تەمەن ٤٨ ساڵ، ڕۆژی ٢٠ی خەرمانانی ١٤٠١ لە زەنجان و بێهروز ئیحسانی، ٦٥ ساڵ، ١٥ی سەماوەزی ١٤٠١ لە تاران، دەستبەسەر و بۆ به‌ندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزران.