ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی سەردەشتدا شەش هاووڵاتی كه دوو كه‌سیان ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵن، بە زیندانیکردن و به‌لێدان سزادراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شەش هاووڵاتی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت کە دوو كه‌سیان گەنجی ته‌مه‌ن ژێر ١٨ ساڵ بوون، كه به‌هۆی به‌شداری كردن له خۆپیشاندانه سەراسەریه‌كاندا لە سەردەشت دەستبه‌سه‌رکرابوون، لەلایەن دادگای ئه‌و شاره‌وه بە کۆی سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی و 148 جار زه‌ربه‌ی شه‌لاق و غەرامە سزادران. بەپێی ئەو حوکمەی لەلایەن لقی 101ی دادگای تاوانەکانی سەردەشتەوە دەرچووە، “ئارمان ته‌وبه‌کار” به‌ماوەی دوو ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان و “شەهریار حه‌سه‌نپوور” و “ئارام ته‌وبەکار” هەریەکەیان بە 8 مانگ زیندانی و 74 جار زه‌ربه‌ی شه‌لاق و “سۆران سوله‌یمانپوور” “پێشوا ئەحمەدی” و “ئارمین مه‌ولانی” بە 2.5 ملیۆن تمەن غه‌رامه سزادراون.